٣٠ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٦:٠٠
سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، رۆژی هەینی لەبەیاننامەیەکدا، هەرچەشنە ئیدیعا لەبارەی دەستتێدابوونی لە کودەتا بێ ئاکامەکەی تو

سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، رۆژی هەینی لەبەیاننامەیەکدا، هەرچەشنە ئیدیعا لەبارەی دەستتێدابوونی لە کودەتا بێ ئاکامەکەی تورکیای ڕەت کردەوە.

  به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :جۆزێف ڤۆتل سەرۆکی سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکا وتی: هەرچەشنە ڕاپۆرێک لەمەڕ ئەوەی کە من پەیوەندییەکم بووبێت لەگەڵ هەوڵە ناکامەکەی سوپای تورکیا بۆ کودەتا لەو وڵاتە، جێی داخەو بەتەواوەتیش ناڕاستە.

ڤۆتل وتیشی: تورکیا چەندین ساڵە هاوبەشی گرینگ و سەرەکیی ئێمەیە لە ناوچەدا ، ئێمە ڕێز دەگرین لە هاوکاریی بەردەوامی تورکیا و چاوەڕوانی هاوبەشیی زیاتری دوو وڵات لەشەڕی دژ بەداعشین.

شایانی ئاماژەیە، ڕۆژنامەی تورکی یەنی شەفەق نزیک لە ئەردۆغان، بەرلەوە، هەواڵی دەستتێدابوونی سی ئای ئەی و ژەنەراڵی چوار ئەستێرەی ئەمریکی لە کودەتای١٥ی ژولای تورکیای ڕاگەیاندبوو.

ئەو ڕۆژنامەیە لەڕاپۆرێکدا نووسیویەتی: ژەنەراڵی ئەمریکی دیداری بووە لەگەڵ دەس وپێوەندییەکانی کودەتا لە پێگەی ئاسمانیی ئینجرلیکی تورکیا کە شوێنی جێگیربوونی سێ هەزار سەربازی ئەمریکی و چەکە ئەتۆمییە تاکتیکییەکانە.

بەپێی نووسراوەی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق، ئەمریکا لەڕێی یونایتد بانکی ئەفریقاوە لە نیجریە یەک ملیارد دۆلاری خەرجی ئەو کودەتایە کردووە....

کۆتایی کورتە نامە/310